وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستا بریاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم خەرجییەکانی دام و دەزگاکانی حکومەت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: پێویستە سەرجەم پێشینەی فەرمانگەکان تا چەند ڕۆژێکی دیکە بدرێت، هاوکات بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە هەشتی ساڵی 2024، سەرجەم خەرجییەکانی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگیران. بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دیاریکردنی هەلی گونجاوە بۆ یەکە ژمێریارییەکانی بەستراو و نەبەستراو بە وەزارەتەکان، هاوکات پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان و گەیاندنیانە بۆ وەزارەتەکە لەکاتی دیاریکراو. ساڵانە لە مانگی 12وە وەزارەتی دارایی بەمەبەستی پاكتاوی ژمێرەی كۆتایی، سەرجەم خەرجییەكانی حکومەت ڕادەگرێت.
وەڵام بدەوه