Kurdistan Press - شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا

شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی سێ مووچه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌چێته‌ به‌غدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاریی خسته‌ ڕوو.

هونەر جەمال، گوته‌بێژی وەزارەتی دارایی ڕایگه‌یاند، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ 15ی 12ی 2024، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری دەچێتە بەغداد و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆ ده‌بنه‌وه‌.

گوتیشی، سه‌ردانی شانده‌كه‌ بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی سێ مانگی کۆتایی  ئەمساڵ و هەمواری یاسای بودجە و پشکی هەرێمی كوردستانه‌ لە بودجەی 2025.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه