Kurdistan Press - لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسیەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێم پارتی چ پێشنیازی ھەبوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسیەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێم پارتی چ پێشنیازی ھەبوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسیەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێم پارتی چ پێشنیازی ھەبوو

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی پێشنیازەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا كرد.

كەمێك لەمەوبەر (چوارشەممە 10ی ئابی 2022)، فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "ئیستا ئێمە سەرقاڵی نووسینی راگەیاندراوی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەركردەی لایەنە سیاسییەكانین بە ئامادەبوونی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان". ڕوونیشی كردەوە كە گفتوگۆكان لەسەر ناكۆكییەكان بەردەوامن، "لە كۆبوونەوەكە پارتی پێشنیازی خۆی هەبوو بەوەی 50٪ی كورسییەكانی پەرلەمان بە یەك بازنەیی هەڵبژێردرێن، 50٪كەی دیكە بە فرەبازنەیی بێت. بۆ بابەتی كۆمسیۆن، زۆربەی لایەنەكان لەگەڵ ئەوە بوون كۆمسیۆن كارا بكرێتەوە تا بتوانین بەروارێكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكەین".ئەوەشی ئاشكرا كرد كە "لەسەر داوای جێنین بلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا دوا كۆبوونەوەی ئەم بابەتە لە مانگی ئەیلوولدا بكرێت. لە ماوەی ئەم چەند هەفتەیەی ماوە تا كۆبوونەوەی داهاتوو، لێژنەی سەرپەرشتیی ئەم گفتوگۆیانە كە لە سەرۆكایەتیی هەرێم پێكهێندراوە، لە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان بەردەوام دەبن، بە تایبەتی لەگەڵ پارتی و یەكێتی، هەفتانە كۆبوونەوەیەك یان دوو كۆبوونەوە دەكەن و دواتر راپۆرتێكی چڕ بۆ كۆبوونەوەكەی مانگی ئەیلوول ئامادە دەكەن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه