سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی سەرکۆنەی رووداوەکەی دوێنێ لە جەددەی سعودیە دەکات و رایدەگەیێنێت، "پشتیوانیی شانشینی سعودیە و هەموو ناوچەکە دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".
رۆژی هەینی لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی سعودیە لە جەددە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی "داواکراوێک" کرد، داواکراوەکە خۆی بەدەستەوە نەدا و خۆی تەقاندەوە، بەو هۆیەوە کەسەکە گیانی لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "بەتووندی سەرکۆنەی تەقینەوە خۆکوژییەکەی دوێنێی جەددە دەکەم. نزا بۆ بریندارانی هێرشە ترسنۆکانەکە دەکەم".
ئەو کەسەی خۆی تەقاندەوە تۆمەتبار بوو بە هاوکاریکردنی تەقینەوەیەکی دیکە لە ساڵی 2015، هەروەها لەکاتی دانانی بۆمبێک لە جەددە هێزە ئەمنییەکانی سعودیە دوای کەوتوون پێش دەستگیرکردنی خۆی تەقاندەوە.
ئاژانسی هەواڵیی سعودیە دەڵێت، ئەو کەسە ناوی عەبدوڵڵا زایدە و گومانلێکراوە بە بوونی پەیوەندیی لەگەڵ شانەیەکی "تیرۆریستی" بۆ تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ساڵی 2015 لە مزگەوتێکی ئەبها کە بووە هۆی کوژرانی 15 کەس و بریندارکردنی 33 کەسی دیکە.
وەڵام بدەوه