Kurdistan Press - پارتی دامەزرا و قوربانیدا بۆ ئەوەی جارێکی تر دۆزی کورد زیندوو بکاتەوە پارتی دامەزرا و قوربانیدا بۆ ئەوەی جارێکی تر دۆزی کورد زیندوو بکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی دامەزرا و قوربانیدا بۆ ئەوەی جارێکی تر دۆزی کورد زیندوو بکاتەوە

‏‌‎ ‏‎ئەوکاتەی دۆزی کورد پێویستی بە قوربانی دان بوو کەس ئامادە نەبوو قوربانی بدات پارتی دامەزرا و قوربانیدا بۆ ئەوەی جارێکی تر دۆزی کورد زیندوو بکاتەوە

‏‎ئەوکاتەی کوردبون لە سەختی سەختربوو پارتی دامەزرا و ڕووبەڕووی سەختیەکانی ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و عوسمانی و شانشینی عەرەبی و دەوڵەتانی زایۆنی بۆیەوە. ئەوکاتە کەس جورئەتی نەبوو بەکوردی قسەبکات پارتی حیزبی کوردی دامەزراند تەحەددای ھەموو نەیارانی کوردی کرد، ئەو کاتەی دوژمنان پیلانیان بوو ناوی کورد بەتەواوی لە مێژوودا بسڕنەوە کورد بکەنە نەبوون پارتی دامەزرا  کورد لە ھەبوون هێشتەوە و مێژووی کورد بەرەو قۆناغی زێرینی خۆی برد. ئەو کاتەی ئاڵای کوردستان سزای مەرگی لە سەربوو پارتی دامەزرا و شاخەکانی کوردستانی پڕکرد لە ئاڵای ڕەنگاو ڕەنگی کوردستان. ئەوکاتەی کوردستان قەدەغەکراوبوو لە چوار پارچە بەرەو نەمانیان دەبرد پارتی دامەزرا  بە گیانی خۆی بەرگری لە مانەوەی کوردستان کرد. 

‏‎کە کورد پێوستی بە قوربانیدان بوو پارتی قوربانی دەربووە، کە کورد پێویستی بە خوێندان بوو پارتی خوێندەربووە، کە کورد پێویستی بەمەرگدان بوو پارتی مەرگدەربووە، کە کورد پێویستی بەھەر شتێک بووە پارتی درێغی نەکردوە وە دەستپێشخەربووە زۆر زیاتر لە قەبارەی خۆی داوە. زۆرن ئەوانەی لەکاتی خۆشی دا قسەی زۆر و گوفتاری لەشەکر شیرینتر و دروشمی زیاتر لە قەبارەی  خۆی دەڵێنەوە بەڵام لەکاتی ناخۆشی دا تەنھا پارتی  دەمێنێتەوە کردار دەکاتە قسە و شەکر دەکاتە گوفتار  خوێنی خۆی دەکاتە دروشم و مساوەمە ناکات لەسەر بچوکترین مافی  کورد. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه