Kurdistan Press - زانیاری نوێ لەبارەی دروستکردنی شوقەی کرێچییان گەیشت. زانیاری نوێ لەبارەی دروستکردنی شوقەی کرێچییان گەیشت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ لەبارەی دروستکردنی شوقەی کرێچییان گەیشت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، ئاشکرایکرد کە له‌نێوان شەقامی 120 و 150 مه‌تری، سێ شوێن بۆ دروستكردنی شوقه‌ی كرێچییان دیاری كراون، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ قۆناغی یه‌كه‌مه‌ و بیرۆكه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووە‌ بۆ نه‌مانی قه‌یرانی نیشتەجێبوون و پشتیوانیی كرێچییان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌مه‌به‌ستی چارەسەركردنی گرفتی كرێچییەتی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێویانە،‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌، كه ‌پشكی پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران شه‌ش هه‌زار و 800 یه‌كه‌یه”‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو: “به‌رنامه‌ و پلان هه‌یه‌ زۆر گرنگی بدرێت بە‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر به‌و گه‌ڕه‌كانه،‌ ئێمه‌ش خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆمانین و له‌و رۆژه‌وه‌ی وه‌ك پارێزگار ده‌ستبه‌كار بووم، هه‌میشه‌ هه‌وڵم داوه‌ ‌ گرنگیی زیاتر به‌و ناوچانه‌ بدرێت، كه‌ هه‌ژارنشینن”.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه