ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/8/2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "سه‌بینێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك واژۆ ده‌كه‌ن، بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به زه‌وییه‌كانی 8ی حه‌سارۆك".
ئاشكراشی كرد، "گوژمه‌ی گرێبه‌سته‌كه 4 ملیاردیناره و خومه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌گه‌یه‌ندرێته سه‌رجه‌م زه‌وییه‌كانی 8ی حه‌سارۆك".
زه‌ویه‌كانی كه‌رتی 8ی حه‌سارۆك، ده‌یان هه‌زار زه‌وی ده‌بن و ساڵانێكی زۆره خاوه‌ن زه‌وییه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌كوو(ئاو، كاره‌با، ئاوه‌ڕۆ) نه‌یانتوانیوه خانووی له‌سه‌ر دروست بكه‌ن، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر سه‌ردانی زه‌وییه‌كانی 8ی حه‌سارۆكی كرد بوو، فه‌رمانی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، له زووترین كاتدا خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی بگه‌یه‌ندرێته ئه‌و زه‌وییانه و ئه‌مڕۆش ئه‌و بڕیاره چووه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
وەڵام بدەوه