لێژنەی دابەشکردنی بەنزین لە ھەولێر، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى دابه‌شكردنى به‌نزینى حكوومى 800 دیناری بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه: "ئێستا به كوالێتییه‌كى زۆر باش دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/8/2022، لێژنەی دابەشکردنی بەنزین لە ھەولێر، ئاگادارییه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "ئاگادارى هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌نزینى حكوومیی 800 دیناریی، جۆره‌كه‌ى چاك كراوه‌ته‌وه و به كوالێتییه‌كى زۆر باش دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئێستا سه‌رچاوه‌ى به‌نزینى 800 دیناری، پاڵاوگه‌ى لانازه، به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، ئارى كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و به‌نزینه 800 دیناریی حكوومییه‌ى له‌لایه‌ن پاڵاوگه‌ى لانازه‌وه دابین ده‌كرێت، له‌ناو شارى هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت، كوالێتییه‌كه‌ى زۆر زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كى نییه و له هه‌موو پشكنینه‌كان ده‌رچووه".
باسى له‌وه‌ش كرد: "ئێستا له‌ناو هه‌ولێر زیاتر له 20 به‌نزینخانه، ئه‌و به‌نزینه‌ى پاڵاوگه‌ى لانازیان بۆ دابین كراوه و ئه‌وانیش به هاووڵاتییانى ده‌فرۆشنه‌وه".
دابه‌شكردنى سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه: "ئه‌و به‌نزینخانانه‌ى ئه‌و به‌نزینه 800 دینارییه‌ى پاڵاوگه‌ى لاناز ده‌فرۆشن، تابلۆیه‌كیان هه‌ڵواسیوه، هه‌ر كه‌سێكیش فێڵ له فرۆشتنى به‌نزینه‌كه و ده‌ستكاریكردنى كوالێتییه‌كه‌ى بكات، سزا ده‌درێت".
وەڵام بدەوه