Kurdistan Press - بەشە خۆراکی نوێ دابەشدەکرێت بەشە خۆراکی نوێ دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشە خۆراکی نوێ دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاشكرای دەكات، لە هەرێمی كوردستاندا دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی 10ی ساڵی 2024 دەكرێت. دەشڵێت: "دابەشكردنی بەشەخۆراك بەردەوام دەبێت و بەشەخۆراکێكی زۆریش لە کۆگاکانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە."
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "لە كۆگاكانمان بەشەخۆراك هەیە و لیست بە بریكارەكان دەدرێت و لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی 10ی ساڵی 2024 دەكرێت."
ئەوەشی خستە ڕوو، بەشەخۆراكی دەیەم هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی، كە دابەشكردنی بەشەئاردی دەیەمیش بەرەو كۆتایی دەچێت.
ئاماژەی بەوەش دا: "بۆ بەشەخۆراكی دەیەم برنج سێ كیلۆیە، شەكر كیلۆیەكە، زەیت لیترێكە، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ نۆك و نیسك و ئارینۆك."
سەبارەت بەوەی بۆچی بەشەخۆراكی ساڵی رابردوو كەوتووەتە ئەمساڵ، نەوزاد شێخ کامیل، گوتی: "لە پلانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بوو، كە لە ساڵی 2024دا خۆراكی مانگی 10 مانگ دابەش بکرێت، بەڵام فریانەکەوتن و ئەو بەشەی كۆتایی کەوتە ساڵی نوێ."
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی هەواڵێكی دڵخۆشكەری بە هاووڵاتییان دا و گوتی: "دابەشكردنی بەشەخۆراك بەردەوام دەبێت و بەشەخۆراکێكی زۆر لە کۆگاکانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە و دوای تەواوبوونی بەشەخۆراكی دەیەم بەشەخۆراكی یەكەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت."
لە سەرێكی دیكەوە، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر، ڕایگەیاند: "لەم هەفتەیە ئەو بریكارانەی پارەیان لە رێگەی كارتی بانكی رادەست كردووە، بەشەخۆراكیان پێ دەدرێت و بەشەخۆراكی دەیەم دابەش دەكرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا