Kurdistan Press - لە تەیف سامییەوە، لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە تەیف سامییەوە، لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە تەیف سامییەوە، لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

وەزیری دارایی عێراق لە گەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، كە تەواوی پارەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ ساڵی 2025 دابین كراوە، هاوكات بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێل لیژنەیەک پێکهێنرا.

ئەمڕۆ شەممە 1-11-2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبۆتەوە و وەك میدیای عێراقی بڵاویكردۆتەوە، ڕوونکردنەوەی لەبارەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2025 و ئامادەکردنی خشتەکانی بودجە داوەتە لیژنەی دارایی.

بەپێی زانیارییەكان، کۆبوونەوەکە راوێژکارییە و جگە لە بودجە و داهات و خەرجییەکان، باس لە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەتایبەت مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 و میکانیزمی دابەشکردنی مووچە لە ئەمساڵدا.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا تەیف سامی وتویەتی، “تەواوی پارەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2025 دابین كراوە و گرنتی كراوە”.

وتیشی، “لیژنەیەكی لاوەكییان پێكهێناوە بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەردوو ساڵی 2024 و 2025.

لای خۆشیەوە، د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاردراوە بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی مووچەی مانگی 12 و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لیژنەیەک لە پەرلەمان پێکبهێنرێت.

ئاشكراشی كردووە، لیژنەکە بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی و چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی دەبێت، کە خۆشی ئەندامێکی لیژنەکەیە.

هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی عێراق لە بەغدا، لە هەولێریش ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەرانی کورد لە بەغدا سەبارەت بە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 کۆبوونەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدڕاڵی، ڕایگەیاند “ئێمە گەیشتووینەتە ئەو قەناعەتەی ئەو ڕەفتارەی ئێستا بەغدا بەرانبەر هەرێمی کوردستان دەیکات، ستەمکارانە و نادادپەروەرانەیە و قبووڵکراویش نییە”.

وتیشی: “دەبێت ئێمە ئەم پەیوەندییە (پەیوەندیی هەولێر و بەغدا) ڕاست بکەینەوە؛ دەستوورێکمان هەیە و دەبێت پابەندی ئەم دەستوورە بین”.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا