Kurdistan Press - هۆشداری دەدرێت , ئەمشەو تەمومژی چڕ دروست دەبێت هۆشداری دەدرێت , ئەمشەو تەمومژی چڕ دروست دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری دەدرێت , ئەمشەو تەمومژی چڕ دروست دەبێت

پێشبینی دەكرێت ئەمشەو یەكشەممە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تەمومژ دروست ببێت و پێویستە شوفێران لەسەر رێگاكانی دەرەوە بە وریاییەوە مامەڵە بكەن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کاریگەری ئەو شەپۆڵە بەفر و بارانەی لەدوێنێوە ڕووی کردۆته هەرێمی کوردستان، بەرەو لاوازبوون دەچێت و بارانبارین کۆتایی دێت".
هەروەها دەڵێت "سبەی دووشەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوری سپی دەبێت".
دەشڵێت "ئەمشەو یەکشەممە لەسەر دووشەممه بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێی ڕێژەیی و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری دروستبوونی دیاردەی تەمومژی چڕهەیە".
كەشناسەكە داواشی لە شۆفێران كرد لە هێڵەکانی دەرەوە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا