Kurdistan Press - ئاگاداریەک بۆ ئەو مووچە خۆرانە هات ئاگاداریەک بۆ ئەو مووچە خۆرانە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگاداریەک بۆ ئەو مووچە خۆرانە هات

بانکێكی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكات. بەرپرسێکی بانکەکەش دەڵێت: "بەهۆی فشار و قەرەباڵغی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی هێزەكانی 70 كەوتووەتە سبەی."
سیروان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی کێوەڕەش،  ڕایگەیاند: " لەبەر ئەوەی بانکی ئێمە زۆر قەرەباڵغە و مووچەخۆری زۆرە، بۆیە سبەی 14ی1ی2025 مووچەی مانگی 11ی خانەنشینینانی هێزەكانی 70 دابەش دەكرێت."
ئاماژەی بەوەش دا: "هەر كەسێك مووچەی خانەنشینی هێزەكانی 70ی لە بانکەکەمان بێت دابەش دەکرێ".
مووچەی دوو جۆر خانەنشینی پێشمەرگە لای ئەو بانكەیە ئەوانەی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدان هەروەها خانەنشینانی هێزەکانی 70.
ئەو بانکەی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، جەختی کردەوە: "بانكەكەمان زۆر بچووكە هۆڵی گەورەمان نییە و فشاری زۆرمان لەسەرە، بۆیە دابەشمان كردووە و كردوومانە بە زنجیرە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه