وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ چۆنیەتیی خانەنشینكردنی پێشمەرگایەتی، بڕیاری تازە دەردەكات و لە كاتی خانەنشینكردنیدا، پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (کوردستان پرێس ) كەوتووە، وەزارەتی دارایی لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ بەرژەوەندیی پێشمەرگە، رێنوێنییەكی هەموار كردووەتەوە.
لەو نووسراوەدا كە رێنوێنی دارایی ژمارە 7ی ساڵی 2024ە، هاتووە: "بە پشتبەستن بە مادە 46 لە یاسای 38ی خزمەت و خانەنشینیی پێشمەرگە، ئەگەر پێشمەرگە دوای دوو ساڵ لە رێكەوتی شایستەبوونی بۆ پلەبەرزكردنەوە پلەی بەرز نەكرایەوە، ئەوا خانەنشین دەكرێت بە پلەیەكی بەرزتر لە پلەكەی خۆی."
بەپێی نووسراوەكە، ئەو رێنوێنییە، رێنوێنییەكی ساڵی 2012ی هەموار كردووەتەوە كە پێشتر چوار ساڵ بوو بۆ رێكەوتی شایستەبوون، بەڵام ئێستا بۆ دوو ساڵ كەم كراوەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە راگەیاند: "مادەی 46 لە یاسای ژمارە 38ی ساڵی2007دا هاتووە، بەپێی ئەم مادەیە، سوود لە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2010ی یاسای خزمت و خانەنشینیی سەربازیی عێراقی وەردەگیرێت و رێنوێنییەكەی دارایی لە بەرژەوەندیی پێشمەرگە كراوە."
سەرچاوەكە روونی كردەوە: "ئەگەر پێشمەرگەیەك كاتی خانەنشینبوونی هات و پلەكەیشی بەهۆی نەبوونی میلاك بەرز نەكرابووەوە، یان پلەبەرزكردنەوەی راگیرابوو، ئەوە لە كاتی خانەنشینبوونی بە پلەیەكی بەرزتر خانەنشین دەكرێت، لەو كاتەشدا مووچەكەی بۆ خانەنشینی زیاد دەكات."
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
حکومەتی هەرێم داوای جووڵەی نێودەوڵەتی دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران دەبێت بەپەلە ئەم کارە بکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران مەرجی کۆتایی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
لیژنەی لێکۆڵینەوە پێک هێندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامی ئەمریکا ، گەیشت بۆ کورد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه