Kurdistan Press - هەولێر وەڵامی بەغدا دەداتەوە هەولێر وەڵامی بەغدا دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەولێر وەڵامی بەغدا دەداتەوە

وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها لە (٤٨%) شایستەی لەبەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە (٥٢) گوژمە ناردووە. 
 
بەپێی کەشف حسابی بانکیمان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەرێم/ هەولێر، لە( ٢٠٢٤/١/١ تا ٢٠٢٤/١٢/٣١ ) وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە

کۆی ( ٢٠،٩١٠،٤٦٣،٩٥٠،٠٠٠ ) تەنها ( ١٠،٠٢٦،٨٨٣،٥٤٤،٥٨٩ )دیناری ناردووە کە دەکاتە تەنها ( ٤٨ ٪ ) ی کۆی شایستەکانی هەرێم بە پێی یاسای بوودجەی گشتی عێراق.    
 
لەساڵی ( ٢٠٢٤ ) وەزارەتی دارایی فیدراڵ یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئەو تەمویلەشی بۆ مووچە ناردوویەتی بەنزیکەیی دەکاتە مووچەی ( ١٠ ) مانگی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە تێکڕای ساڵەکە، وە ئەو پارەیەشی ناردویەتی بەپچڕ پچڕ و بە (٥٢) گوژمە گەیشتۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.    
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی.                      
  ٢٠٢٤/١/١٥
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا