Kurdistan Press - فەرمانێک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەرچوو و کارێکیان لێ قەدەغە کرا فەرمانێک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەرچوو و کارێکیان لێ قەدەغە کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمانێک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەرچوو و کارێکیان لێ قەدەغە کرا

بڕیارێك بۆ پێشمەرگە دەرچوو

بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە، رێگریی دەكرێت لە بڵاوكردنەوەی هەموو جۆرە پۆستێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، كە نمایشكردنی ئەفسەر و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە بێت بە جلوبەرگی سەربازییەوە، بەو مەبەستەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگریی پێشمەرگە، بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەو بابەتە دەكرێت.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەروو، هەموو جۆرە ناوزڕاندنێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا "كۆمێنتی نەشیاو یان پۆست و بڵاوكردنەوەی وێنەی نەگونجاو"، ئەنجامدەرەكەی رووبەڕووی سزای یاسایی دەكاتەوە و دەدرێتە دادگای سەربازی، هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەك بەدەر لەو رێنوێنییانەی كە لە فەرمانەكەدا هاتووە ئەو كارانە ئەنجام بدات، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

لە خاڵی چوارەمی راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، "بەدواداچوون بۆ هەموو پەیجێكی ساختە و نادیار دەكرێت كە سووكایەتی بە ناو و ناوبانگی پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەكان بكات، ئەگەر كەسانی سەربازیی بن، بەپێی یاسای سزادانی سەربازی و ئەگەر مەدەنیش بن، سكاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەكرێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا