بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاویی هەولێر بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار دەستی پێكرد و كاركردن تێیدا بەردەوامە، بە تەوابوونیشی وەك بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دەڵێت: "كێشەی كەمئاوی لە شاری هەولێر لە 100% چارەسەر دەبێت"
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی 1ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی لەسەر پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاویی هەولێر بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "كاركردن لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاویی هەولێر بە گوژمەی 48 ملیۆن دۆلار بەردەوامە."
باسی لەوەش كردووە، كە "لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاویی هەولێر بەخێرایی بەڕێوە دەچێت و لە ڕێگەی چەند شەفتێكەوە 24 كاتژمێر كاركردن تێیدا بەردەوامە و ئێستا گەیشتووەتە سەنتەری قەزای بنەسڵاوە."
جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە "بە نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار دەست بە جێبەجێكردنی كراوە و بەتەوابوونی پڕۆژەكەش، كێشەی كەمئاوی لە شاری هەولێر بە ڕێژەی لە 100% چارەسەر دەبێت."
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە "پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاویی هەولێر لە ڕۆژێكدا 48 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت و دەبێتە هۆی داخستنی زیاتر لە هەزار بیری ئاو."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ڕاشیدەگەیەنێت، داخستنی زیاتر لە هەزار بیرە ئاو بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و بەفیڕۆنەدانی سامانی ئاوە

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
تمەن هاڕەی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
مالکی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو یەکلایی دەکاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەسپێدەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئهمهریكا بههێز ئاشتى بهرقهرار دهكات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه