مەسەلەی بە مەرجەع بوونی بارزانی تەنیا قسەیەک نیە پارتیەکان بیکەن. قسەوباسی بە مەرجەع بوونی بارزانی لە رووبەری سیاسەت لە عێراقدا نە بانگەشەیە بۆ بارزانی و نە پروپاگندەی حزبیشە.
ئەگەر سەرنجی سەردانی بەرپرسانی ئەوروپی و ئەمریکی بۆ لای بارزانی بدەین، ئەم ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەمان بۆ دەردەکەوێ ئەم زاتە لە گۆڕەپانی سیاسەت و سەرجەمی ئەو گۆڕانکاریانەی لە پرۆسەی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و هەرێمی کوردستاندا لە ئارادان، جەمسەرێکی بڕواپێکراوو شوێن متمانە و راوێژپێکردنە.
بارزانی هەرچەندە هەنوکە وەک سەرۆکی گەورەترین پارتی سیاسی لە عێراقدا ماوەتەوە، بەڵام سەلماندوویەتی کەسایەتیەکە لایەنە نێودەوڵەتیەکان پرس و راوێژی پێدەکەن و برواو متمانەی تەواویان پێی هەیە.
بارزانی سەلماندویەتی ناوبراو سەنگی مەحەکە لە حیساباتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرجەمی ئەو جموجۆڵە سیاسیانەی لە گۆڕەپانی کاری سیاسی و پرۆسەی سیاسی لە عيراقدا لە ئارادان و رۆڵی ناوبراو هەرگیز لە گۆڕانکاریەکان نادیدە ناگیرێت و ناوبراوو هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکین لە قووڵایی ستراتیژی سیاسەت و بەرژەوەندی لایەنە نێودەوڵەتیەکاندا.
هەر گۆڕانکاریەک لە عێراق و ناوچەکەدا لە ئارادابن، بارزانی رۆڵی تێدا هەیەو جێ پەنجەی لە گۆڕانکاریەکان و ئاڕاستەی رووداوەکاندا دیارە.
هیچ شاندو سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسێکی بیانی نیە دوای بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانیشی نەکردبێ و لەگەڵ بارزانی کۆ نەبووبێتەوەو ڕاوبۆچوونی ناوبراوی دەربارەی دۆخی عێراق بە گشتی و ئاییندەی ئەم وڵاتە لەسەر شانۆی سیاسەتی نێودەوڵەتی وەرنەگرتبێ و گوێی بۆ هەڵوێست و بۆچوونەکانی شل نەکردبێ.
بارزانی سەنگی مەحەکە لە پرۆسەی سیاسی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بەهەند وەرگرتنی بۆچوونی بەڕێزیان لە پرسە نەتەوایەتیەکان، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر گرینگی ئەو و هەرێمی کوردستان لە ئەگەری هەر گۆڕانکاریەک لە ئاییندەی هەرێم و وەرچەرخان و پێشهاتەکانی ناوچەکەدا
وەڵام بدەوه