Kurdistan Press - سبەی نەوتی هەرزان دابەشدەکرێت سبەی نەوتی هەرزان دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی نەوتی هەرزان دابەشدەکرێت

سبەی لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 100 لیتر نەوت بە 30 هەزار دینار دابەش دەكرێت.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: " نەوتی حكوومەتی عیراقی فیدراڵ كە بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە، سبەی لە قەزای چۆمان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت."
ئاماژە بەوە كراوە: "بڕی 100 لیتر بۆ هەر خێزانێك بە نرخی 30 هەزار دینارە."
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: " حكوومەتی عیراق بڕی 50 ملیۆن لیتری بۆ تەواوی هەرێمی كوردستان ناردووە، كە دەكاتە رێژەی 19%ی پێداویستی هەرێمی كوردستان، بۆیە بەم شێوازە دابەش دەكرێت، سەرەتاش لە تەواوی ناوچە شاخاوییەكانەوە دابەش دەستپێدەكات."
رۆژی پێنجشەممە 16/1/2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە: "یه‌كه‌م کاروانی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە گەیشتە پارێزگای هەولێر و بڕیارە لەم دوو رۆژرەدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت."
ئاماژە بەوەش دراوە: "وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا ڕەزامەندیی لەسەر 19%ی پشکی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا