Kurdistan Press - مەسرور بارزانی بانگێشتی دیمەشق کرا مەسرور بارزانی بانگێشتی دیمەشق کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی بانگێشتی دیمەشق کرا

وەکو ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە 26-1-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری نووسراوێکی خێرا و بەپەلە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دەکات.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی سووریا كۆبوونەوە، وەزیری دەرەوەی سووریا سەرۆكی حكوومەتی بانگێشتی سووریا كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی كانوونی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەیەكی دۆستانەدا، دۆخی گشتیی سووریا و پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە و دواین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كران.

وەزیری دەرەوەی سووریا، كورتەیەكی لەبارەی بارودۆخی نوێی سووریا و هەوڵەكانی ئیدارەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری و دابینكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەكەی خستەڕوو.

وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوە دا كە كورد خوشك و برای ئێمەن، پێكهاتەیەكی گرنگ و ڕەسەنی سووریان و دڵنیایی دەدەین كە مافەكانیان پارێزراو دەبێت.

وەزیری دەرەوەی سووریا، هەروەها سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بانگهێشتی دیمەشق كرد و گوتی، هیوادارین لە ئایندەیەكی نزیكدا لە شام بتبینین.

سەرۆكی حكوومەت دووپاتی كردەوە كە پاراستنی ئاشتی و ئارامیی سووریا بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە، لەمبارەیەوە ئامادەین بۆ پێشكەشكردنی هەموو پشتگیری و هاوكارییەكی پێویست بۆ خوشك و برایانمان لە سووریا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی مافی هەموو پیكهاتەكانی سووریا و لە ناویشیاندا گەلی كورد

لە بەشێكی تری گفتوگۆكاندا، هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ نزیككردنەوەی لایەنە كوردییەكان و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا بەرز نرخێنرا.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه