Kurdistan Press - بڕیاری نوێ بۆ خانەنشینی فەرمانبەران هەیە بڕیاری نوێ بۆ خانەنشینی فەرمانبەران هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری نوێ بۆ خانەنشینی فەرمانبەران هەیە

خوێندنی كوردی لە كەركووك لەبارەی خانەنشینی ئاگادارییەك بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت، فەرمانبەرانی لەدایكبووی ساڵی 1962 و 1963 و 1964ن، لە ڕێكەوتی 31ی12ی2024 دەست لەكارهەڵگرتنیان بۆ بكەن.

ئەمڕۆ شەموو 25ـی كانوونی دووەم، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی كوردی لە كەركووك كە سەربە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە هاتووە، سەرجەم كارگێڕیی قوتابخانەكانی خوێندی كوردی ئاگادار دەكەینەوە، دەست لەكارهەڵگرتن بكەن بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە لەدایكبووی ساڵی 1962 و 1963 و 1964ن لە ڕێكەوتی 31ی12ی2024.

باس لەوەش كراوە، دەست لەكارهەڵگرتن بۆ ئەو فەرمانبەرانە بكرێت كە لەدایكبووی ساڵی 1965ن، بەپێی رۆژ و مانگی لەدایكبوونیان.

ئاماژە بەوەش كراوە، بۆ مامۆستایان دەبێت چاوەڕێ بكەن تا ئاگاداریان دەكەنەوە، چونكە چاوەڕێی گشتاندنی وەزارەتی پەروەردە دەكەن.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە لە سەرجەم وەزارەتەكان ئامادەكاری بۆ خانەنشینكردنی فەرمانبەران دەكرێ كە ژمارەیان نزیكەی 35 هەزار مووچەخۆرە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه