Kurdistan Press - مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت

بەڕێوبەرێكی گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشكرای دەكات، دەستبەكاربوونی مامۆستایانی گرێبەست كراوە و مووچەی مانگی 11یان بۆ خەرج دەكرێت و دەشڵێت: "مامۆستایانی گرێبەست بۆ ساڵی 2025 گرێبەستیان نوێ دەكرێتەوە.“
بەپێی زانیارییەكان وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم زانکۆکانی ئاگادار کردووەتەوە، كە ئەو مامۆستایانەی كراون بە گرێبەست، مووچەی مانگی 11یان بە گرێبەستكراوی بۆ خەرج بكرێت.
بەپێی نووسراوێك، داواكراوە سەرجەم ئەو وانەبێژانەی لەلایەن لێژنەی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرەتاکانیان ئەوەی پشتڕاست کردووە وانەبێژ بوون و گرێبەستییان بۆ كراوە، دەبێت مووچەی مانگی 11یان بۆ خەرج بكرێت.
ئەوەش هاتووە: "یەکەی ژمێریاریی سەرجەم زانکۆکان دەبێت لە مانگی 11ی ساڵی 2024ەوە رێكەوتی دەستبەکاربوونیان بۆ بكەن و مووچەکانیان بۆ ببەستن و بۆ گەنجینەكان بنێرن."
لای خۆیەوە د.توانا نەجەف، بەڕێوبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئێمە نووسراومان بۆ هەموو زانكۆكان كردووە، بۆ ئەوەی دەستبەكاربوون بۆ مامۆستایانی گرێبەست بكرێت و مووچەی مانگی 11یان بۆ ببەسترێت."
ئاماژەی بەوەش دا: "هەندێك زانكۆ دەستبەكاربوونیان بۆ مامۆستایانی گرێبەست كردووە و مووچەیان لەم ماوەیەدا بۆ خەرج كراوە، بەڵام لە هەندێك زانكۆدا هێشتا كارە ئیدارییەكان ماون، بەڵام ئەوانیش تەواوی دەكەن."
ئەو بەرپرسەی خوێندنی باڵا دڵنیایی بە مامۆستایانی گرێبەست دا، كە ماف و شایستەی داراییی خۆیان وەردەگرن.
بەڕێوبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشكراشی كرد: "بۆ ساڵی 2025، گرێبەستی مامۆستایان نوێ دەكرێتەوە و رێكارە ئیدارییەكانیشمان دەست پێكردووە."
لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی بە گرێبەستکردنی زیاتر لە چوار هەزار مامۆستای وانەبێژی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەركراوە، ئەو مامۆستایانە کە لەنێوان ساڵەکانی 2014 بۆ 2024 بەشێوەی وانەبێژ لە زانکۆ حکوومییەکاندا وانەیان گوتووەتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه