Kurdistan Press - سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتە لاى بەرێز مەسرور بارزانى سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتە لاى بەرێز مەسرور بارزانى | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتە لاى بەرێز مەسرور بارزانى

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد. 
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، وەک هەموو بەشەکانی دیکەی عێراق ، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا