ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کارەکانی پەیوەست بە دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان تەواوکردووە و پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا ناوەکان بە پەسەندکراوی بگەڕێنەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی.
وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان، پێشتر وردبینی لە ناو و فۆڕمی زیاتر لە 180 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی کوردستان تەواوکردبوو، ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرابوو بۆ پەسەندکردن، ئێستا کارەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران تەواوکراوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە ناوەکان بە پەسەندکراوی بگەڕێتەوە و قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.
سهربهست مهولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی ڕایگەیاند: پێشبینی دەکەین لەم هەفتەیە ناوی زیاتر لە 180 هەزار کەس بۆ پێدانی زەوی بگەڕێتەوە کە ئهنجوومهنی وهزیران ڕەزامەندی لەسەرداون.
دوای گەڕانەوەی ناوەکان، وەزارەتی شارەوانی ناوی ئەو کەسانە ئاراستەی سنووری شارەوانییەکان دەکات، دوای دابینکردنی پارچە زەوی لەلایەن شارەوانییەکان، دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت بەسەر فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکاندا.
ئەو وەزارەتانەی وردبینی لە فۆرمەکانیاندا کراوە ئەمانەن:
- وەزارەتی پەروەردە 94 هەزار فۆرم.
-وەزارەتی ناوخۆ 65 هەزار فۆرم.
- وەزارەتی خوێندنی باڵا 18 هەزار فۆرم.
- وەزارەتی پێشمەرگە 13 هەزار فۆرم.
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێکرد، نزیکەی 300 هەزار کەس سوودمەند دەبن و زەویان پێ دەدرێت، لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە 15 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان زەوییان وەرگرت و بۆ قۆناغی دووەمیش ناوی 180 هەزار کەس ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا بۆ پەسەندکردن.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه