سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە (العربی الجدید)ی ڕاگەیاندووه، سەردانەکەی هاكان فیدان تەنیا بۆ یەک ڕۆژ دەبێت و لەم ماوەیەدا هاوتا عێراقییەکەی و هەر سێ سەرۆکایەتییەکە (سەرکۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران) دەکەوێت، سەرەڕای چەند سەرکردەیەکی سیاسیی عێراقی.
سەرچاوەکە، کە داوای کردووە ناوی نەهێنرێت، دەڵێت: "گفتوگۆکانی فیدان لە بەغدا، جەخت دەکەنەوە لەسەر دۆسیەی ئەمنیی پەیوەست بە بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و پێداگری لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی نێوان عێراق و تورکیا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەكەكە لە قۆناغی داهاتوودا، هەروەها تاوتوێکردنی ئەگەری چالاککردنەوەی ڕێککەوتنێکی ئەمنی- سەربازی، بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە جووڵەی ئەندامانی PKK.“
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە، کە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغدا دۆسیەی سووریا و پێشکەوتنەکانی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئیدارەی تورکیا تاوتوێ دەکات، هەروەها پێویستیی هەماهەنگی سێ قۆڵی لەنێوان بەغدا، دیمەشق و ئەنقەرە، کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا و دووبارە دەستپێکردنەوەی بازرگانی لەنێوان عێراق و سووریا باس دەكات.
سەرەڕای ئەوەی پێشوو، بەپێی سەرچاوەکە، فیدان باس لە بەهێزکردنی هاوکاریی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان، هەروەها باسی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و دۆسیەی ئاو لەگەڵ بەغدا دەکات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراق لە کۆبوونەوە فەرمییەکاندا هەوڵ دەدات دەستەبەری بەدەستهێنانی بەشی دادپەروەرانەی ئاو بۆ بەغدا لە قۆناغی داهاتوودا بکات، بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین.
لە لایەنی خۆیەوە، موختار موسەوی، ئەندامی لێژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکان لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت “سەردانەکەی فیدان و کاتەکەی لەسایەی ئەو ڕووداو و گۆڕانکارییانەیە، کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەیبینێت.”
موسەوی پێی وایە، سەردانەکە بە پلەی یەکەم جەخت لەسەر دۆسیەی ئەمنی دەکاتەوە، چونكە تورکیا گرنگییەکی زۆر بە ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لەناو خاکی عێراقدا دەدات.
پێشتر، ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) بڵاوی كردەوە، سەردانەکەی فیدان لەکاتێکدایە، کە تورکیا چەندین جار داوای هەڵوەشاندنەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)شی لە سووریا كردووە.
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، باڵێكی سەربازیی پەكەكەیە لە رۆژئاوای كوردستان كە تورکیا ئەو هێزانە بە تیرۆریست ناودەبات.
سەرچاوەكەی (رۆیتەرز) ئاشكرای كردووە، فیدان لە ماوەی سەردانەکەیدا لە عێراق، لەگەڵ عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرکۆماری عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران، د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسانی دیکەی عێراقی کۆدەبێتەوە.
هەروەها فیدان لەو سەردانەیدا جەخت لەسەر چاوەڕوانییەکانی ئەنقەرە لە عێراق دەکاتەوە، سەبارەت بە پۆلێنکردنی پەكەكە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و دەرکردنی لە خاکی عێراق.
هەر بەپێی ئاژانسەكە، لەو کاتەوەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئەسەدی ڕووخاندووە، گرووپە کوردییەکان لە سووریا لە بارودۆخێکی دژواردا دەژین. دانوستانکارانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، تورکیا، دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات، کار لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتنێک دەکەن، سەبارەت بە چارەنووسی ئەو گرووپە.
سەردانەکەی فیدان، هەروەها لەناوەڕاستی هەوڵێکی سیاسیی ناوخۆییدا دێت، بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی چەندین دەیەی نێوان تورکیا و چەكدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە) لە خاكی عێراق.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه