Kurdistan Press - لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچە زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچە زانیاری نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچە زانیاری نوێ گەیشت

لە 48 کاتژمێری داهاتوودا لیستی مووچە و خانەنشینان ئامادە دەکرێن، دواتر شاندی کوردستان دەچێتە بەغدا و ڕێککەوتنێکی نوێ لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکان دەکەن
 
 کۆبوونەوەی هەردوو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی عێراق لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و یەکە ژمێریارییەکانی سەرجەم وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی کوردستان بەردەوامە، ئەمڕۆش دانیشتن و کۆبوونەوەیان بەردەوام دەبێت.
 
 هەردوو تیمەکە یاخود شاندەکەی عێراق لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی وەزارەتی دارایی کوردستان و یەکەی ژمێرکاری کوردستانیان کردووە، بە بەشداری شاندی باڵای کوردستان و وەزارەتی داراییش کۆبوونەوەیەکیان کردووە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی و یەکەی ژمێرکاری وەزارەتەکانیش بەردەوام لەسەر خەتن، بە ئامانجی چوار شت، ئەمانیش:-

یەکەم: ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک بە شێوازی ئەلیکترۆنی و سیستەمی پەیرۆڵ، کە دەبێتە بنەما بۆ سەرجەم مانگەکانی ئەمساڵ.
دووەم: ئامادەکردنی لیستی خانەنشینانی نوێ کە 37 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە و ئەم مانگە خانەنشین دەبن. 
سێیەم: ئامادەکردنی لیستی خانەنشینانی ئەمساڵ کە ڕۆژی 31-12-2024 خانەنشین دەبن، واتە کۆتایی ئەمساڵ و ئەم لیستە بە جیاواز ئامادە دەکرێت.
چوارەم: ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو کە خەرجییەکانی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت لەخۆدەگرێت.

جگە لەم چوار خاڵە داواکارییەکی دیکەش هەیە، ناوی ئەو خانەنشینانە لە لیستی مووچەی گشتی خانەنشینان دەربهێنرێت کە ژمارەی کەسی بێهاوتا واتە یو پی ئێنیان نەکردووە.
 
 بڕیار بوو ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هەموو لیستەکان و داواکارییەکانی بەغدا ئامادە بکرێن و ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی کوردستان بچێتەوە بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ تەیف سامی بکەن، بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچە بدەن و ئەم بابەتە ببڕێتەوە، بەڵام  بەهۆی داواکارییە زۆرەکانی بەغدا نەتوانراوە هەموو شتێک ئامادە بکرێت و چوونی شاندەکە دواکەوتووە.
 
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا سەرجەم لیست و داواکارییەکان ئامادە دەکرێن، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندی کوردستان بۆ دووەمجار دەچێتەوە بەغدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه