Kurdistan Press - لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادەیە لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادەیە

دوای هەفتەیەک کارکردن بە هاوبەشی، لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە کرا. لیستی خانەنشینان و تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە) مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووش لە تەواوبووندایە.

کارەکانی کۆبوونەوەی هەردوو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی عێراق لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و یەکە ژمێریارییەکانی سەرجەم وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی کوردستان بەردەوامە.

کۆتایی ئەم هەفتەیە هەردوو تیمەکەی عێراق کارەکانیان تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە بەغدا، ئەگەر هیچ کێشەیەک ڕوونەدات ئێوارەی ڕۆژی شەممە 2025-2-1، شاندی باڵای کوردستان دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی کۆدەبنەوە، لەگەڵ خۆیان لیستەکانی مووچە و خانەنشینی دەبەن و گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەمساڵی خەڵکی کوردستان و شایستە داراییەکان. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا