Kurdistan Press - هەواڵێکى خۆش کارکردن لە پڕۆژەیەکى گرنگى هەولێر خێراتر دەکرێت هەواڵێکى خۆش کارکردن لە پڕۆژەیەکى گرنگى هەولێر خێراتر دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکى خۆش کارکردن لە پڕۆژەیەکى گرنگى هەولێر خێراتر دەکرێت

بە ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆسەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كەرتی باغڵومنارە خێراتر دەكرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی 1ی 2025، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: بۆ بەدواداچوونی ڕاسپاردەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەندازیار - کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بەیاوەری سەرپەشتیار و ژمارەیەک لە ئەندازیارانی سەرپەشتیاری پڕۆژە، پڕۆژەی کارەکانی باغڵومنارەی بەسەرکردەوە."

لەو سەركردنەوەیەدا، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر "لە نزیکەوە لە دوایین هەنگاوی کارەکانی کۆڵییەوە و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکەشی ڕاسپارد، کە پڕۆسەی کارە خزمەتگوزارییەکانی کەرتی باغڵومنارە خێراتر بکەن."

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕوونیشی كردووەتەوە، كە "لە ئێستادا بەشێوەیەکی چڕ، گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ كەرتی باغڵومنارە بەردەوامە و کۆی کارەکانیشی لەلایەن ستاف و تیمی خۆماڵی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر سەرپەرشتی و جێبەجێ دەکرێت."

 

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا