لیستی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئامادە كراوە و بەپێی لیستەكە كە عێراق خۆشیان لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان لە ئامادەكردنی بەشدار بوونە، دەبێت تریلۆنێك و 100 ملیار دینار بۆ كوردستان بنێرێت. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لیستی مووچە بە تەواوی بەپێی ئەو داواكارییانەی عێراق ویستی ئامادە كرا.
ئەوەش زانراوە بۆ لیستی مووچەی مانگی یەكی 2025ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، خەرجیی مووچە زیاد بووە و گەیشتووەتە زیاتر لە ترلیۆنێك و 100 ملیار دینار، چونكە زیاتر لە (30) هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن و چاوەڕوان دەكرێت (12) مووچەی كۆتاییان پێ بدرێت كە ئەمە پارەیەكی زۆرە، بۆیە خەرجیی مووچە زیادی كردووە.
لیژنەكەی هەولێر و بەغدا، چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ كارەكانی تەواو بكات و راپۆرتی هاوبەش بۆ عێراق بنێرن، رۆژی هەینی لە بەغدا شاندی هەرێم و بەغدا كۆدەبنەوە بۆ چارەسەری كێشەی مووچە.
ئەوە لە كاتێكدایە عێراق بەردەوام بیانوو دەگرێت بە لیستی مووچەی كوردستان كە كەموكوڕی هەیە، بەڵام ئەمجارە بۆ مانگی یەك خۆیان بەشدار بوون لە ئامادەكردنی.
وەڵام بدەوه