Kurdistan Press - پرۆژەکى گرنگ لە سنورى هەولێر ئەنجام درا پرۆژەکى گرنگ لە سنورى هەولێر ئەنجام درا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرۆژەکى گرنگ لە سنورى هەولێر ئەنجام درا

پرۆژەی چاككردن و تەواوكاریی دووسایدی نوێی ماوەران - میراوە لە قەزای شەقڵاوە بە گوژمەی 90 ملیار دینار كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 28ی 1ی 2025، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "بە گوژمەی 90 ملیار دینار و بە درێژایی 10 كیلۆمەتر، دەستکرا بە پڕۆژەی چاككردن و تەواوكاریی دووسایدی نوێی ماوەران - میراوە (هامڵتۆن)." ڕاشیگەیاند: "پڕۆژەی چاككردن و تەواوكاریی دووسایدی نوێی ماوەران - میراوە (هامڵتۆن) دوای پێداچوونەوە بە دیزایین و ڕێڕەوی ڕێگاكە، بە درێژایی نزیكەی 10 كیلۆمەتر و بە بڕی 90 ملیار دینار، لە لایەن كۆمپانیا و هێزی خۆماڵی دەست بە كارەكانی كراوە." ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە "لە پڕۆژەكەدا وێڕای چاككردنەوەی ڕێگاكە، كاری نۆژەنكردنەوە و تەواوكارییە پێویستەكان بۆ هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران دەكرێت و چەند بەرزە پردێكیش لە شوێنە پێویستەكان دروست دەكرێن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا