Kurdistan Press - ناردنی مووچە و بوودجەی هەرێم زامن دەبێت ناردنی مووچە و بوودجەی هەرێم زامن دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناردنی مووچە و بوودجەی هەرێم زامن دەبێت

یەکشەممە، 02-02-2025، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.

سیپان شێروانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند "بە دەنگدان لەسەر هەمواری بودجە، دووبارە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێت و هیچ بەربەرستێکی یاسایی لە بەردەمیدا نەماوە." 

بە گوێرەی هەموارەکە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات. 

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە حکوومەتی فیدراڵیش پابەند بێت بە خەرجکردنی هەموو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە یاسای بودجەدا ئاماژەیان پێ دراوە. 

شێروانی ئەوەشی خستە ڕوو، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی، ئاراستەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت. 

کاتژمێر 03:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 02-02-2025، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 176 ئەندام دەستی پێ کرد. 

 31ـی مانگی ڕابردوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەش ڕێککەوتن لەسەر تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە وەک ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هاتووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه