Kurdistan Press - زانیارى لەسەر خانەنشین بوونى مامۆستایان گەیشت زانیارى لەسەر خانەنشین بوونى مامۆستایان گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیارى لەسەر خانەنشین بوونى مامۆستایان گەیشت

زیاتر لە چوار هەزار و 838 مامۆستا و 274 سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سەربە وەزارەتی پەرەوەردە خانەنشین دەبن، ئەمەش كێشەی كەمیی میلاك بۆ ئەو وەزارەتە دروست دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەروەردە،  رایگەیاند، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە، وەزارەتی پەروەردە نووسراوێكی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كردووە تا كۆتایی وەرزی دووەم خانەنشینی مامۆستایان رابگرێت. 

سەرچاوەكە گوتی، تا ئێستە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لە سەر نووسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە نەداوە، بۆیە ئەگەر بڕیار نەدا، وەزارەت ناچارە بەشێوەیەك ئەو كێشەیە چارەسەر بكات كە كێشە بۆ وەرزی دووەمی خوێندن لە كوردستان دروست نەبێت.

وەزارەتی پەروەردە كۆمەڵێك رێكار دەگرێتەبەر تا لەگەڵ خانەنشینی ئەو ژمارە زۆرەی مامۆستایان، پرۆسەی پەروەردە تووشی ئاستەنگ نەبێت.

بەپێی زانیارییەكان  رێكارەكانی پڕكردنەوەی شوێنی مامۆستا خانەنشینكراوەكان دەست پێ كراوە، ئەو بەڕێوەبەرانەی خانەنشین بوون یەكێك لە یاریدەدەرەكانیان بەكاتی دەكرێتە شوێنیان، بەشە وانەی مامۆستا خانەنشینكراوەكانیش بەسەر مامۆستایانی قوتابخانەكاندا دابەش دەكرێن، بۆ ئەوەی بۆشایی لە ناوەندەكانی خوێندن دروست نەبێت.

سەرچاوەكە هۆكاری گرتنەبەری ئەو رێكارانەی لە جیاتی دانانی مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست لە شوێنی خانەنشینبووەكان، گەڕاندەوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دانانی مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست لە شوێنی مامۆستایانی هەمیشەیی لە دەسەڵاتی پەروەردەكاندا نییە.

ئەوە لە كاتێكدایە یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رۆژی دووشەمی رابردوو داوای گۆڕینی پێشنیازەكەی وەزارەتی پەروەردە كرد بۆ بەردەوامبوونی مامۆستایانی خانەنشین لە وانەگوتنەوە تا كۆتایی ئەمساڵ، بەڵام بەمەرجی ئەوەی پاداشتیش بكرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه