دوای ئەوەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا، كە ئەو پاڵاوگانەی نایاسایین یان پابەندیی ڕێنوێنییە تەندروستییەكان نابن، ڕێكاریی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر و دابخرێن، بەرمەبنای ئەو بڕیارەش، هەڵمەتەكانی ئاسایشی هەولێر بەردەوامە و ئەمڕۆش دوو پاڵاوگەیان داخست، كە پابەندیی ڕێنوێنییەكان نەبوون.
ئەمڕۆ شەممە 8ی 2ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و پارێزگاریکردن لە تەندروستیی هاووڵاتییان، هەڵمەتەکانمان بەردەوامن لە داخستنی ئەو پاڵاوگانەی پابەندی ڕێنوێنییەکان ناب."
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، كە "لە درێژەی بە دواداچونەکانمان، دەرکەوت دوو پاڵاوگە پابەندی ڕێنوێنییەکان نەبوون، بۆیە ڕێکاریی یاسایی بەرامبەریان گیرایە بەر و داخران."
وەڵام بدەوه