هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) ڕایگەیاندووە: بزووتنەوەی ناڕەزایی کە لەم دواییانەدا لە سلێمانی بەگەڕ خراوە، زۆر بەسیاسی کراوە.
دەشڵێت: "گونجاوتر دەبێت برایانی ناڕازی كە مانیان لە خواردن گرتووە، ناڕەزایەتییەكەیان بگوازنەوە بۆ گۆڕەپانی تەحریر یان شەقامی ئیمام قاسم لەبەردەم وەزارەتی دارایی لە بەغدا، بۆ ئەوەی داوای بەردەوامبوونی مووچەكانی خۆیان لە بەغدا بکەن، بەتایبەتی کە حکوومەتی هەرێم بابەتەکەی لەگەڵ بەغدا یەکلایی کردووەتەوە.
وەڵام بدەوه