Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفرو باران بەڕێوەیە شەپۆلێکی بەفرو باران بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفرو باران بەڕێوەیە

ئەمڕۆ دووشەممە 10/2/2025، بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ،  ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرماش تەنیا لە ناوچە شاخاوییەكاندا، دوو تا سێ پلە دادەبەزێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی سێشەممە 11/2/2025،  ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت،  لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێمی كوردستان، ئەگەری بارینی كەمێك نمەباران و بەفر هەیە، پاشان كاریگەرییەكەی تاوەكوو كاتەكانی شەو بۆ ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بە تایبەت ناوچەكانی بادینان، بە شێوەی نمەباران و بەفرێكی كەم، درێژ دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 12 پلەى سیلیزى

سلێمانی:  9 پلەى سیلیزى

دهۆک: 10 پلەى سیلیزى

کەرکووك: 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 10  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7-  پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه