دوای تەواوكردنی 50% كارەكانی پڕۆژەی دووسایدی گەڕەكی ژین لە ناحیەی دارەتووی سەربە هەولێر، بۆ ماوەیەك كاركردن تێیدا وەستا و ئێستاش بڕیارە لە ئاییندەیەكی نزیكدا كارەكانی دەست پێبكاتەوە و تەواو بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی 2ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ڕایگەیاند: "دووسایدی گەڕەکی ژین 50% کارەکانی جێبەجێ کراوە."
ڕاشیگەیاند: "تیمی ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، سەردانی پڕۆژەی دووسایدی گەڕەکی ژینیان کرد، بەمەبەستی پێداچوونەی کارەکان."
ئاماژەی بەوەش داوە، كە "پڕۆژەکە، تا ئێستا 50% کارەکانی جێبەجێ کراوە، لە ئاییندەیەکی نزیک کارەکانی دیکەش تەواو دەکرێن."
وەڵام بدەوه