Kurdistan Press - تێکدانی دۆخی هەرێم لە پای چی؟ تێکدانی دۆخی هەرێم لە پای چی؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تێکدانی دۆخی هەرێم لە پای چی؟

ئەو هاشوو هووش و بەزمەی کۆمەڵێک کەسانی گوماناوی بە ناوی مامۆستایانی نارازی لە سلێمانی ناویانەتەوە، بە هیچ پێوەرێک ناچێتە خانەی دەربڕینی ڕای جیاواز و خۆپیشاندانەوە. 

لەوەتەی دەسەڵاتدارانی بەغدا مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد بە قوربانی حەزوئاوات و خولیا تائیفیە مەرکەزگەراییەکانی خۆیانەوە، هەرێمی کوردستان کەوتۆتە نێو دۆخێکی ئاڵۆزکاو و زۆر خراپی داراییەوە. 

مەبەست لە بڕینی بودجەی کوردستان و گڵدانەوەی شایستە دارایی و ئابوریەکانی هەرێم، وەستاندنی گەشە ئابوریەکەی هەرێمی کوردستان و دروست کردنی پاشاگەردانی و نانەوەی ئاستەنگ بوو لە بەردەم گەشەی ئابوری و پێشکەوتنە بەرچاوەکانی سەرتاسەری هەرێم،  لە رووی خزمەتگوزاری و رێگاوبان و ئاوەدانیەوە. 

ئێستاکە دوای چەندین گەڕی دانوستان و گفتوگۆی ڕاستەوخۆی هەرێم لەگەڵ بەغدا، سەرەنجام هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ خەرج کردنی بودجەو موچەی هەرێم لە کاتی خۆیدا بە بێ دواکەوتن و گڵدانەوەی لە لایەن بەغداوە. ئەم پێکهاتنە ئاسۆیەکی پڕ لە هیوای خستۆتە بەردەم کوردستانیان بۆ تێپەڕاندنی قۆناغێکی دە ساڵەی سەختی ئابوری و تێپەڕاندنی دۆخەکە. 

حکومەتی هەرێم بۆ گەیشتن بەم رێکەوتنە لە پێناو موچەخۆرانەوە، نەرمی و سازشی لەسەر مافە یاسایی و دەستوریەکانی هەرێم نواندووە.  تەنانەت رازی بووە کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی نەوتی هەرێم بفرۆشێت. 

ئەوەی جێگەی گومان و سەرسووڕمان و هەڵوەستە لەسەر کردنە، مانگرتنی ژمارەیەکی کەمی مامۆستای سلێمانیە بەناوی ئازادی و ناڕازی بوون لە دۆخی ئابوریەوە. سەیرە ئەم دەرکەوتەیە رێک دوای ئەم رێککەوتنەی هەرێم و بەغدا دێت. 
لە پاڵ ئەمەشدا هەوڵێکی ئیقلیمی هەیە بۆ لاڕێدابردنی  رێککەوتنی هەرێم و بەغداو چەواشەکاری و بەکارهێنانی ناڕازایەتی مامۆستایان و قۆستنەوەی ئەم دۆخە بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و ئاڵۆزکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان. 
بەداخەوە لە دۆخێکی لەمجۆرەی ئێستای هەرێمی کوردستاندا بە هۆی نابەرپرسیارەتی و فرەکوێخایی و هەڵتۆقینی چەندین هێزو بەرەو لایەنی گوماناوی و دەرکەوتنی چەندین بکەری بە ناو سیاسی و بە رووکەش خەمخۆر لە رووبەری کۆمەڵگادا، هەرچی پرسی سیاسی و ئابوری هەیە بەلارێدا دەبرێ و چەواشەکاری بووە بە رێبازو درووشمێکی رووخێنەرەوە. 
هەر ئەمەشە وایکردووە هەرچی درووشم
 و پەیام و ناڕەزایەتیەکی ڕاستەقینە هەیە، لە ناوەرۆک و پاکی و  حەقیقی بەتاڵ بێتەوەو لە جوانی بکەوێ . 
پاراستنی دەسکەوتەکان و دۆخی  ئاشتی و ئارامی و پێکەوەیی و یەکگرتوویی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان، ئەرک و بەرپرسیارەتیەکی ئەخلاقی، نیشتیمان، ئایینی و کۆمەڵایەتیەو هەموو  هێزەکان لە ئاست پاراستنی بەرپرسیارن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا