Kurdistan Press - شەپۆلێکی چری بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی چری بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی چری بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، ڕایگەیاند: دوو سبەی پێنجشەمە 13/2/2025 لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت باکووری ھەرێمی كوردستان، ئاسمان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو لە کاتەکانی ئێوارەشدا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە  و کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر چالاکتر دەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە بەرزی 800 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە دەبێت، بۆ ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکووک و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان بەگشتی شەپۆلەکە ناوەند بۆ لاواز دەبێت و بەفر لە بەرزی 1100 مەتر دەبارێت و پلەی گەرمی 1 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە، بای باشوری رۆژھەڵاتیش ھەندێک کات  چالاک دەبێت 10-25کم/ک، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە سەر زۆربەی ناوچەکان بەرەبەیانی رۆژی ھەینی 14/2/2025 کۆتایی پێدێت و لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمی كوردستان، نیوەڕۆی رۆژی ھەینی کۆتایی پێدێت.

ئاراس جەبار ڕێژەی بەفر و بارانبارینی پێشبینیكراوی بەم جۆرە خستووەتە روو:

پارێزگای دھۆک 15-40 ملم، بەفر 10-30 سم

پارێزگای ھەولێر 2-5 ملم، بەفر 5-30 سم 

پارێزگای سلێمانی 5-10 ملم، بەفر 2-7 سم

پارێزگای ھەڵەبجە 2-5 ملم، بەفر 1-3 سم

پارێزگای کەرکوک 1-5 ملم

ئیدارەی راپەرین 5-15 ملم ، بەفر 5-30 سم

ئیدارەی سۆران 15-35 ملم، بەفر 5-30 سم

ئیدارەی گەرمیان 2-7 ملم

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا