Kurdistan Press - مەسروور بارزانی و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان كۆبوونەوە مەسروور بارزانی و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان كۆبوونەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسروور بارزانی و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان كۆبوونەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئیمارات كۆبوونەوە و دووپاتیان لە پێویستیی بەهێزكردنی هاوكاریی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە كردەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەم 12ی شوبات، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات كۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كران. 

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كردووە، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزكردنی هاوكاریی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە و پێشخستنی زیاتری پێوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا."

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا چووەتە دوبەی و بەشداری لە لووتكەی جیهانیی حكوومەتەكان كرد، شاندەكەی حكوومەتی هەرێم پێكهاتوون لە سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه