Kurdistan Press - ڕاگرتنی تیكتۆك لە كوردستان بووە فەرمی ڕاگرتنی تیكتۆك لە كوردستان بووە فەرمی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگرتنی تیكتۆك لە كوردستان بووە فەرمی

دوای نووسراوی ژمارەیەك پەرلەمانتار بۆ راگرتنی تیكتۆك لە هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی فەرمی ئەمڕۆ نووسراو بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەرز كرایەوە كە تیكتۆك ڕابگیرێ‌.
دوو هەفتە پێش ئێستە ژمارەیەك پەرلەمانتار، نووسراوێكیان بۆ داواكاری گشتی بەرز كردەوە و تێدا داوایان كرد تیكتۆك ڕابگیرێ‌، داواكاری گشتیش ئەو نووسراوەی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەرز كردەوە
ئەمڕۆ دووشەم پێنجی ئەیلوول، رووپاك ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، رای گەییاند، لە پێناو پارێزگاریكردن لە بەها و رەوشتی كۆمەڵگەكەمان، هەموو ڕێكارێكی یاسایی و پەرلەمانی دەگرینەبەر بۆ ڕاگرتنی تیكتۆك.
زیاتر گوتی، داواكاری لە ڕێی داواكاری گشتی ئاراستەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كرا. چاوەڕێی بڕیاری دروستین لەلایەن وەزارەت بۆ راگرتنی تیكتۆك.
پێشتر چەندان جار لەلایەن توێژەرانی كۆمەڵایەتی باسی راگرتنی تیكۆك یان فلتەركردنی بەشێكی كراوە، چونكە بە مەترسییان زانیوە بۆ سەر كۆمەڵگە و بەتایبەت توێژی خوار 18 ساڵ كە كێشەیان بۆ دروست دەكات و كۆمەڵێك نەریتی خراپی فێر كردوون

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه