لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی باکوری دەریای سوور سبەی یەکشەمە 16/2/2025 لە کاتەکانی بەیانیەوە بۆ ئێوارە شەپۆلێکی بەفر بارین ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای ئەنبار و بیابانەکانی باشور و رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە و ئاسمانی ھەرێمی کوردستانیش بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەکاتەکانی شەودا بۆ درەنگانی شەو شەپۆلەکە بە شێوەیەکی مامناوەند درێژ ئەبێتەوە بۆ ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە و ناوچەکانی باکوری گەرمیان ئەگەری بارانی مامناوەند بەرێژەێ جیاواز ئەبێت.
ھەروەھا بارینی بەفر لە شاری سلێمانی بەتایبەت بەرزاییەکانی ناوچەکە و کاریگەری ئەم شەپۆلە بەرەبەیانی دوو سبەی دووشەمە 17/2/2025 کۆتای پێدێت .
ئاراس جەبار وتیشی: وەک پێشتر باسمان کرد لە کۆتای ئەم ھەفتەیەوە شەپۆلێکی بەھێزی سەرما و بەفر و باران لە جەمسەری باکورەوە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست و ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەریەکانی ئەمێنێتەوە.
وەڵام بدەوه