شارەزایەکی بواری کەشناسی زانیاریی نوێی لەبارەی ئەو شەپۆلە بەفروبارانە بڵاو کردەوە کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17/2/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "بەگوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەفربارین دەگاتە ناوچە دەشتاییە نزمەکانی هەرێمی کوردستان."
دەشڵێت: "جگە لە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان، لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و کەرکووکیش ئەگەری بەفربارین هەیە، بەڵام جێگیر نیە به تەواوی و هێشتا گۆڕانکاری زۆر ماوە."
بەپێی پێشبینی دەزگا کەشناسییەکان و شارەزایانی بواری کەشناسی لە کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بەهێزی بەفروباران و سەرماوسۆڵەی توند هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
وەڵام بدەوه