سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامه‌يه‌كى له سه‌رۆك تره‌مپه‌وه پێگەیشتووە.
لەڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت:ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/2/20 له وه‌ڵامى نامه‌يه‌كيدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى ده‌ستنووسى له به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يیشت.
هەروەها دەڵێت له نامه‌كه‌دا سه‌رۆك تره‌مپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا هەروەها له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه.
وەڵام بدەوه