محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان:
مۆڵەتی پرۆژەی گەیاندنی غاز بۆ ماڵان دراوە، ئەویش بە دوو قۆناغ دەبێت، قۆناغی یەكەم دروستكردنی عەمبارەكانی غاز. دواتر دیاریكردنی ئەو كۆمپانیایانەی كە دەتوانن ئەم پرۆسەیە بگەیەننە ماڵان.
هەرێمی كوردستان غازی بە بۆڕی دەگەیەنێتە ماڵان، هەم هاووڵاتیان قازانج دەكەن كە غازێكیان بە ئاسان و نرخێكی باش پێ دەگات، خەڵكێكی بازرگانیش ناتوانن دەستكاریی ئەم پرۆسەیە بكەن، بەڵكوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆی سەرپەرشتی دەكات. ئەم پرۆژەیە قۆناغی باشی بڕیوە، هیوادارین بگاتە حەدی كۆتایی و بكەوێتە باری جێبەجێكردنەوە.
وەڵام بدەوه