Kurdistan Press - لە هەولێر غازی ماڵان لەڕێگای پسوولەی خۆراك دابەش دەکرێت لە هەولێر غازی ماڵان لەڕێگای پسوولەی خۆراك دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

لە هەولێر غازی ماڵان لەڕێگای پسوولەی خۆراك دابەش دەکرێت

بۆ زیاتر ڕێکخستنی دابەش کردنی غازی ماڵان لەشاری هەولێر ، بڕیار درا کەوا لەڕێگای پسوولوی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکرێت و هەر هاووڵاتییەك کەداوای غاز دەکات لەبریکارەکە دەبی پسوولەی خۆراکی ئامادە بێ و لەلایەن بریکارەکە پسوولەکە مۆر دەکرێ ..
مەبەست لەو هەنگاوە وەك ئاماژەمان پێدا بۆ ڕێکخستنی زیاتری پڕۆسەی دابەش کردنی غازە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هاووڵاتیاندا بەنرخی فەڕمی (٨٥٠٠) دینار ..
هەروەها هەر بریکارێك سەرپێچی بکات و بەشە غازی هاووڵاتیان لەبازاڕی ڕەش بفرۆشێتەوە بەتووندی سزا دەدرێت و هەموو بریکارەکان لەلایەن لێژنەکانی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانەوە چاودێری وورد دەکرێن.
2022/9/6
نەبەز عبدالحمید

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه