ئەمڕۆ شەممە 22-02-2025 هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاند، "کاری لیژنەکانمان چڕتر دەکەینەوە و رێگە نادەین هیچ کەسێک بە شتومەکی خراپ زیان بە تەندروستی و ژیانی هاونیشتمانییان بگەیێنێت."
بە گوتەی هۆگر عەلی، بەهۆی رەمەزانەوە هەندێک کەس دەیانەوێت شتومەکی بەسەرچوو و خراپ لە بازاڕەکان ساخ بکەنەوە؛ گوتیشی، "هەفتەی رابردوو تەنیا لە عەلوەدا دەستمان گرت بەسەر تۆن و نیوێک خوورمای خراپبوودا، بێگومان دۆسیە بۆ خاوەنەکانیان دەکرێتەوە."
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر گوتی، هەرکەسێک لە فرۆشگاکەیدا خواردەمەنی و شتومەکی بەسەرچووی هەبێت، بەبێ سزای پێ بژاردن دەربازی نابێت.
هەر ئەمڕۆ گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، "لیژنەکانمان ئامادەن و ئەوەی کردوومانە لە رەمەزاندا زیاتری دەکەین و چڕتری دەکەینەوە".
گۆران قادر دەڵێت، لیژنەکانیان چاودێری کواڵیتی شتومەک و رێککەوتی بەسەرچوون دەکەن؛ گوتیشی، "لە بازاڕدا رێگە بەهیچ کەسێک نادرێت گرانی دروستبکات و یاری بە نرخ و شتومەك بکات."
لە هەر دووکان و فرۆشگەیەکدا شتومەکی بەسەرچوو هەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت؛ هەروەها هەر کەسێک نرخ بەرز بکاتەوە نامەی ئاگادارکردنەوە یان پسووڵەی پێبژاردنی بۆ دەکرێت و هەندێکیش تاوەکو داخستن سزا دەدرێن، ئەوە بە گوتەی گۆران قادر.
لە دهۆکیش ئامادەکاری بۆ چاودێریی زیاتری بازاڕ لە رەمەزاندا دەستیپێکردووە. میلەت زیکری، سەرۆکی لیژنەی چاودێریی بازاڕ لە قایمقامییەتی دهۆک ڕایگەیاند، "لە رێگەی ژمارەیەک لیژنەوە چاودێری بازاڕ دەکەین و لە هەرشوێنێک کەسێک بیەوێت شتومەکی نەشیاو لە بازاڕدا ساخبکاتەوە، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەین و رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە."
سەرۆکی لیژنە چاودێری بازاڕ لە قایمقامییەتی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو کەسانەی یاری بە نرخی شتومەک لە بازاڕدا دەکەن و گرانی دروست دەکەن، هاوشێوەی ئەوانەی شتومەکی خراپ دەفرۆشن سزای پێبژاردنیان بۆ دەکرێت تاوەکو دەگاتە داخستنی شوێنەکەی."
میلەت زکری گوتیشی، هەر هاونیشتمانییەک لە گرانی نرخ لە هەرشوێنێک ئاگاداریان بکاتەوە ئەوان لیژنەی تایبەتمەند دەنێرن و لێکۆڵینەوە لە کەسی تۆمەتبار دەکەن.
هەروەها فەلاح نامیق، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەڵەبجە ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کارەکانیان بۆ رێگری لە گرانی و ساخکردنەوەی شتومەکی نەشیاو لە مانگی رەمەزاندا چڕ دەکەنەوە و رێگەنادەن کەس نرخ گران بکات.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەڵەبجە گوتی، "رۆژی چوارشەممە تایبەت بە رەمەزان دەرچوونێکی چڕمان دەبێت و هەموو فرۆشگاکان ناچار دەکەین نرخیش هەڵبواسن، ئەوەش بۆ رێگرییە لە گرانی لەو مانگە پیرۆزەدا."
یەکێتی زانایان: قۆرخکردنی بازاڕ حەرامە
لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخ لە بازاڕدا لە رووی بنەما شەرعییەکانەوە، د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی کوردستان ئەمڕۆ ڕیگەیاند، "ئهو دیاردهیە نوێ نییە، به درێژایی مێژوو ههبووه و ههیه؛ کەسانێک ویستویانه لهسهر حیسابی ژهمی رۆژانهی خهڵك پارهی زیاتر بەدهستبهێنن، ئهوەش بەگوێرەی بۆچوونی زۆربهی زانایان ئهگهر كاریگهری لهسهر ژیانی ههووڵاتییان دروست بكات، شتێكی باش و دروست نییە."
شێرکاوەیی گوتی، "بابەتی قۆرخكردنی بازاڕ یهكێكه لهو بابهته ههستیارانهی ئیسلام ههڵوێستی روون و ئاشكرای لهبارهوه ههیه، كه بابهتێكی رێگه پێنهدراوه، بگره به حهرام و تاوانە و كارێكی پێچهوانهی بنهما شهرعی و ئهخلاقی و مرۆییهكانە."
گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی گوتیشی، "پێویسته بازرگان، دووكانداران و خهڵكی نێو ئهو بازنهیه، وهك ههستكردن به بهرپرسیارێتی ئایینی و ئهخلاقی و نیشتمانی، خۆیان بهدوور بگرن له قۆڕخکاری، چونكه ههم مهترسی لهسهر ئایندهی قازانج و كاری بازرگانی بكهرانی ئهو دیاردهیه دروست دهكات، ههمیش زیان له هاووڵاتییان دهدات، ئهمهش تاوانه و پێچهوانهی شهرعه."
بەگوێرەی ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی، بە ئەگەری زۆرەوە 01ـی مانگی داهاتوو، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
Focus News
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
وەڵام بدەوه