دوای بڕیاری خانەنشینی و جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو، زیاتر لە 24 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی كوردستان خانەنشین كران، بەڵام بەپێی یاسا ئەو كەسانەی كەسوكاری پلەیەكی شەهیدیان هەیە، سێ ساڵ دوای كاری فەرمانبەریان خانەنشین دەبن.
ئەمڕۆ سێشەم 25ـی شوبات، دڵشاد حەمەڕەئووف نوێنەری كەسوكاری شەهیدان بۆ خانەنشینی، رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر لە كەسوكاری شەهیدان بۆ مووچەی مانگی دوو، دەبێت دوو مووچە وەربگرن.
زیاتر گوتی، ئەوانەی كەسوكاری پلەیەكی شەهیدن، دوای ماندووبوونێكی زۆر بەپێی یاسا ماوەی كاری فەرمانبەریان بۆ درێژ دەكرێتەوە، ئەوانیش داخلی لیستی مووچەی مانگی شوبات كراونەتەوە.
روونیشی كردەوە، لە مانگی شوبات ئەو كەسانە دوو مووچە وەردەگرن و ماوەی خانەنشیبوونیان تا تەمەنی 63 ساڵی درێژ كراوەتەوە، واتا بەپێی یاسا لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەبوون، بەڵام ئێستە كەسوكاری شەهیدان لە تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین دەبن.
بەگوێرەی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، دەبێت مانگانە لە كاتی خۆیدا بەغدا پارەی مووچە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات، پێشبینی دەكرێت ئەم مانگە بڕی پارەی مووچە زیاتر بێت.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه