Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ ئەو فەرمانبەرانە هات هەواڵی خۆش بۆ ئەو فەرمانبەرانە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ ئەو فەرمانبەرانە هات

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بەشێك لەو مامۆستایانەی خانەنشین دەكرێن، بەڵام پێویستن تا كۆتایی پرۆسەی خوێندن لە وانەگوتنەوە بەردەوام بن، لە بەرانبەردا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕەپارەیەكیان بۆ خەرج دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 27ـی شوبات، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەدەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، بۆ ئەوەی بۆشایی لە ناوەندەكانی خوێندن دروست نەبێت، بەشێك لەو مامۆستایانەی خانەنشین دەكرێن، بەڵام پێوستن تا كۆتایی پرۆسەی خوێندن لە وانەگوتنەوە بەردەوام بن، لە بەرانبەردا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕەپارەیەكیان بۆ خەرج دەكات.

زیاتر گوتی، یاداشتێكمان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی بۆشایی لە ناوەندەكانی خوێندن دروست نەبێت، ئەو مامۆستایانەی پێوستن لە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بن، بەڵام خانەنشین دەكرێن.

روونی كردەوە بەپێی یاداشتەكە، مامۆستایانی خانەنشینكراو تا كۆتایی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە وانەگوتنەوە بەردەوام دەبن، لە بەرانبەردا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕەپارەیەكیان بۆ خەرج دەكات.

ئەوە لە كاتێكدایە بۆ جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو، ئەمساڵ زیاتر لە 25 هەزار فەرمانبەر و مامۆستا خانەنشین بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه