Kurdistan Press - لە بیرەوەری چل و شەش ساڵوەگەری کۆچی دوایی بارزانیدا لە بیرەوەری چل و شەش ساڵوەگەری کۆچی دوایی بارزانیدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە بیرەوەری چل و شەش ساڵوەگەری کۆچی دوایی بارزانیدا

چەپکێک گوڵی سۆز و وەفا وخۆشەویستی و رێز  بۆ یادی ئەو سەرکردەیەی بۆ گەل و نیشتیمان و سەرخستنی دۆزی رەوای کورد و  تۆخ کردنەوەی چەمکەکانی نیشتیمان پەروەری و خەبات و تێکۆشان و رەت کردنەوەی ستەمی نەتەوایەتی و گەیشتن بە ئازادی و پچراندنی زنجیرەکانی کۆیلەبوون و ژێر دەستەیی  ژیا و بۆ خۆی نەژیا...ئەو دەریایەکی ھێمن و کێوێکی خۆراگری خۆنەویست بوو.

با یادی بارزانی تەنیا لە نووسینی چەند دێڕێکی رووت و پیاھەڵدانێکی سەرپێیی  و  بێ ناوەرۆک و مەغزا و پەیام و خۆ بردنە پێشەوە و ھەلپەرەستی کورت نەکرێتەوە.!!

باشترین وەفا و سۆز بۆ بارزانی سەرکردە گەرانەوەی بۆ شێوەی ژیان و خاکەرایی و ھەڵسوکەوت و مامەڵە و مێتۆدو پارادایمەکانی خەبات وتێکۆشانی ئەم کەڵە پیاوە مێژووکردەی ،دیرۆکی  خەباتی بزاڤی رزگاریخوازی کوردی بە جوامێری نووسیەوەو بە سەربەرزی نەخشاندی. بارزانی تا بۆی لوا،  لە پرەنسیپە جوانەکانی بەرخودان و دادپەروەری و خزمەت بە گەل و نیشتیمان، بۆ ساتێکیش لای نەدا و نەسڵەمیەوەو کۆڵی نەدا.

با یادی بارزانی، ئەو سەرکردەیەی کەم ژیاو کەڵ ژیا، ببێتە فاکتەری بە خۆداچوونەوەو گرێدانی دوێنێ و ئەمرۆ و داھاتوو بەیەکەوەو پاک کردنەوەی ھزرو بیرەکان لەو شتانەی لە بنەماکانی قوتابخانەی بارزانی و لە پرەنسیپەکانی  کۆڵنەدان و تێکۆشان و نیشتیمان پەروەری دووری خستینەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا