دەستەی كەشناسی عێراق وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتو ڕاگەیاند، پێشبینی دەكات بارانبارین لە ڕۆژی سێشەممەوە لە ناوچە جیاوازەكانی وڵات دەستپێبكات و ڕۆژی چوارشەممەش بەردەوام بێت.
دەستەی كەشناسی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەو، سبەی كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، جگە لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باكور، كە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین تێیدا، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشو دەبێت.
ئاماژە بەوەشكرد، سبەی پلەكانی گەرما لە دهۆك 13، سلێمانی 11، هەولێر 14، نەینەوا و كەركوك 16، سەڵاحەدین و ئەنبار 18، بەغدا و كەربەلا و دیالە 20، واست، بابل، دیوانیە، نەجەف ئەلئەشرەف و موسەننا 21، زیقار و میسان و بەسرە 22 پلە دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی عێراق، رۆژی دوشەممە كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات.
ئەوەشی خستەڕو، كەش و هەوای سێشەممە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی چڕی مامناوەند لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات، هەروەها بارانێكی بەخوڕ لە هەندێك كاتدا لە ناوچەی باشور و ناوچەكانی ڕۆژئاوا دەبارێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، چوارشەممەی داهاتو كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی چڕی مامناوەند لە ناوچە جیاوازەكانی وڵات و پلەكانی گەرما لە هەمو ناوچەكانی وڵات دادەبەزن و مەودای بینین لە نێوان 6 بۆ 8 كیلۆمەتردا دەبێت.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه