Kurdistan Press - سبەی لەو ناوچەیە نەوت دابەشدەکرێت سبەی لەو ناوچەیە نەوت دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی لەو ناوچەیە نەوت دابەشدەکرێت

یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ رایگەیاند، سبەی یەکشەممە لە چەمچەماڵ نەوتی سپی دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٥، یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە لە گەڕەکی ئاسوودە ناسراو بە "ئەنفالەکان" نەوتی سپی دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییانەی کە فۆڕمی خۆراکییان سەر بە شاری کەرکوکە و تاوەکو ئێستا نەوتی سپییان وەرنەگرتووە، نەوتیان بەسەردا دابەشکرێت.

باسی لەوەشکرد، بڕی نەوتەکە ٥٠ لیترە و نرخی حەوت هەزار و ٥٠٠ دینارە، پڕۆسەی وەرگرتنی نەوتەکەش پێویستی بە پسوڵەی ژمارە دوو لەگەڵ کارتی نیشتمانی و کۆپییەکەیەتی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه